چارەنووسی نادیاری بێهرووز بوچانی لە نیۆزیلەند

بە هۆی ئاڵۆزی لە دۆخی مانەوەی بێهرووز بوچانی نووسەری کۆچبەری کورد، پارتی نیشتمانی نیۆزیلەند خوازیاری ڕوون کردنەوە لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز بۆچانی نووسەری ئاوارەی کورد پاشا ٦ ساڵ دەستبەسەری لە دوورگەی مانووسی ئۆسترالیا، ساڵی رابردوو بە ڤیزای گەشتیاری بانگهێشتی وڵاتی نیۆزیلەند کرا، بەڵام مانەوەی لەو وڵاتەشدا بەرەوڕووی کێشە و ئاڵۆزی بووە.

ڕادیۆی سەرتاسەری نیۆزیلەند لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ئاماژە بەو بابەتە، لە زمانی بەرپرسانی پارتی نیشتمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە دەوڵەت دەبێ چارەسەرییەک بۆ دۆخی ئاڵۆزی بێهرووز بوچانی بدۆزێتەوە.

بوچانی کە دوای بڵاوکردنەوەی کتێبی ڕۆمان/ بەسەرهاتی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ فێستیڤاڵێکی ئەدەبی بانگهێشتی نیۆزیلەند کرا، دوورگەی دۆزەخی مانووسی بۆ گەیشتن بەو وڵاتە بەجێ هێشت و ئێستاش سەرەڕای وەرگرتنی مۆڵەتی پەنابەری لە ئەمریکا، حەز بە مانەوە لە نیۆزیلەند دەکا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە جاسیندا ئاردێن، سەرۆک وەزیرانی نیۆزیلەند سەبارەت بە دۆخی ئەو نووسەرە کوردە بە رۆژنامەی مۆرنینگ پۆستی ڕاگەیاندووە کە بە پێی یاسا، ئەو ناتوانێ لەبارەی دۆخی یاسایی یان داخوازیان بڕیار بدات، بەڵام بە گشتی چاوەروان دەکرێت مانەوەی کەسەکان لە نیۆزیلەند و هەڵسوکەوت لەگەڵیان بە شێوەی یاسایی و بە پێی یاسای کۆچبەری بێت.

هاوکات ستوارت ئیسمیت، وتەبێژی ئیدارەی گشتیی کۆچبەری نیۆزیلەند ئاماژەی بەوە داوە کە بە هۆی بەهرە وەرگرتنی بوچانی لە ڤیزای گەشتیاری بۆ چوونە ئەو وڵاتە، ناوبراو ناتوانێ لە هەلی پەنابەری یان مانەوەی هەمیشەیی لە نیوزیلەند بەهرەمەند بێت.

News Code 32266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha