١٤٤ کەسی دیکە بە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان زیاد بوو

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ١٤٤ کەسی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٥٥٩ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٤ هەزار و ١٠٣ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١٥٥٩ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٢٣٩٢ کس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٥٢ کەسیش هێشتا ڕانەگەیێندراوە.

ڕاشیگەیاند: لەو ١٥٥٩ کەسە ٣٦٧ کەس لە سەقز، ١٦٩ کەس لە بانە، ٤٢٦ کەس لە سنە، ٨٢ کەس لە کامیاران، ١١٩ کەس لە قوروە، ٩٧ کەس لە مەریوان، ١٠١ کەس لە دیواندەرە، ٩٣ کەس لە بیجار، ٨٢ کەس لە دێولان و ٢٣ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٢٤ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٤ کەس لە سەقز، ٢٤ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٧ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٩ کەس لە کامیاران، ٨ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٨٣٤ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 32261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha