AP ١٣٩٩ گوڵان ١٤ ٠٨:٢١

لە ئۆکراین;

دوو وێنەگری کورد گەیشتتنە فیناڵی فێستیڤاڵی وێنەگری ئارت‌تراوێل

دوو وێنەگری کورد گەیشتتنە فیناڵی فێستیڤاڵی وێنەگری ئارت‌تراوێل

دوو هونەرمەندی وێنەگری کورد گەیشتنە فیناڵی دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەگری ئارت‌تراوێڵ(arttravel)ی ٢٠٢٠ لە وڵاتی ئۆکراین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالە فەرەج زادە و ئەوین عەباسی  وەک دوو شانسی بردنەوەی خەڵاتی گەورەی دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەگری ئارت‌تراوێڵ(arttravel)ی ٢٠٢٠ لە وڵاتی ئۆکراین گەیشتنە فیناڵی ئەو فێستیڤاڵە.

١٤١١ وێنەگر لە ١٠٣ وڵاتی جیهانی بەشداری ئەم خولەی فێستیڤاڵی فێستیڤاڵی ئارت‌تراوێڵن کە ٤١ کەسیان گەیشتوونەتە قۆناغی فیناڵ.

بڕیارە پیشانگایەک لە رۆژانی ٢٢ تا ٢٤ی مانگی مەی لە بەرهەمە هەڵبژاردراوەکان لە شاری خارکۆفی پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە، خالد فەرەج زادە پێشتر خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە بۆ ساڵی ڕابردوو (٢٠١٩)ی مسۆگەر کردووە و توانی بە وەرگرتنی دیپلۆمای فەخر و خەڵاتی تایبەتی فرۆکەی Turkish airlines، لە پلەی یەکەمی وێنەگرانی ئەو فێستیڤاڵە بوەستێت.

News ID 32228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha