بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا لە گەڵ بەرنامەی تەلەفیزیۆنی باک سیکستۆن، ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەبەکارهێنانی مافی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگری دەکات لە کۆتایی هێنان بە گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەموو ئامیرە دیپلۆماتیکەکانی خۆی بەکار دەهێنێت تا دڵنیا ببێتەوە لە مانگی ئۆکتۆبەر و هاوکات لە گەڵ کۆتایی هێنانی ماوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران، چین نەتوانێت تانکەکانی و ڕووسیاش چەکەکانی بفرۆشنە ئێران.
پەمپێئۆ درێژەی دا کە ئەمریکا مافێکی ڕوونی لە ئەنجومەنی ئاسایش هەیە تا ئەو گەمارۆیانە دابنێت و ترامپ بە ڕوونی جەختی کردووە کە ئێمە دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە ئێران دەستی ناگاتە چەکی ئەتۆمی و تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین ڕێگری دەکەین لە دەستپێڕاگەیشتنی ئەوان بە چەکی ناڤۆکی.
بۆچوونی ئێوە