AP ١٣٩٩ گوڵان ١١ ١٨:٠٧

کارناسی عێراقی بۆ مێهر:

دەسکەوتە بەردەوامەکانی ئێران، ئەمریکای تاساندووە

دەسکەوتە بەردەوامەکانی ئێران، ئەمریکای تاساندووە

عەلی فاهم کارناس و نووسەری عێراقی بە ئاماژە بە پڕۆژەی ئەمریکییەکان بۆ تۆکمەی ئامادەبوونی سەربازیی، ڕایگەیاند کە دەسکەوتە بەردەوامەکانی ئێران، ئەمریکا تاساندووە.

عەلی فاهم نووسەر و کارناسی عێراقی سەبارەت بە ڕەوتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: بە پێی زانیارییەکان، ئەو دۆسیە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەرەو تۆکمەی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەچێتە پێش و ئەمریکا لەباری ستراتژیکەوە ناتوانێ دەستهەڵگری پێگەی ناوچەیی بێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دەسکەوتە گەردوونییەکانی ئەم دواییە ئێران جەخت کرد: دەسکەوتە بەردەوامەکانی ئێران، تەواو ئەمریکای تاساندووە. بە تایبەت لەم دواییە شایەدی هاویشتنی مانگیلەی نووری ١ بووین و ئەو بابەتە ئاستەنگێکی گەورەی بۆ ئەمریکییەکان دروست کردووە.

ئەو کارناسە عێراقییە ئاشکراشی کرد کە ئەمریکا خەریکی تۆکمە کردنەوە بنکەکانی لە عێراق و ڕاهێنانی هێزەکانی و تاقمێک لە هێزە عێراقییەکان بۆ بە شەڕدانیان لە گەڵ حەشدی شەعبییە.

News ID 32201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha