بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ محەمەد ڕەزا ئاموویی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: لەو ڕووداوە پیاوێکی ٤٥ ساڵە بە چەقۆ لە پشتەوە برینی قورسی هەڵگرت و پاش گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی زەختی برینەکەی گیانی دەست دا.
وتیشی: هەر لە توێژینەوەی سەرەتایی دەرکەوت کە ئەو پیاوە لە لایەن ژنە گەنجەکەیەوە کوژراوە و ژنە لە لێپێچینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و گیرۆدەبوونی هاوسەرەکەی بە مادەی هۆشبەریی بە هۆی ناکۆکیان و هاندرانی بۆ کوشتن ڕاگەیاندووە.
جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەیی ئینتزامی پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەش دا کە ژنە تاوانبارەکە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغگەلی یاسایی و حوکم پێدران ڕادەستی دادگە کراوە.
بۆچوونی ئێوە