بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسەدوڵڵا عەباسی ڕایگەیاند: لاریجانی لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە شوێنی کارەکەی ئامادە بووە و لە کەرەنتین هاتووەتە دەرەوە و ئەمرۆ و بەیانیش لە شوێنی کارەکەی ئامادە دەبێت.
وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس درێژەی دا: کۆبوونەوەکانی مەجلیس لە هەفتەی داهاتووە بە پێی ڕەوتی ڕابردوو ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە بە لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بەڕێوە دەچێت.
لاریجانی لە ڕۆژی چواردەی خاکەلێوەوە بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. ناوبراو بڕیار بوو پاش ماوەیەک لە کۆبوونەوەکانی مەجلیس بەشداری بکات بەڵام بە هۆی پۆزەتیڤ بوونی تێستی کۆرۆناکەی هەر لە کەرەنتینە مایەوە.
Your Comment