AP ١٣٩٩ گوڵان ٣ ١٣:٥٤

بەرپرسی ڕێگا و شارسازی کوردستان:

ڕەیل دانان ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە دەستی پێکرد

ڕەیل دانان ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە دەستی پێکرد

بەرپرسی گشتی ڕێگا و شارسازی کوردستان وتی: پاش چەندین ساڵ بەڵێنی دەوڵەت بە خەڵکی کوردستان کردەیی کرایەوە و کاری ڕەیل دانەری رێگای ئاسنی هەمەدان – سنە لە سەرەتای گوڵانی ٩٩ دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد سدێق سابتی وتی: پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان سنە لە یاسای بودجەی ساڵی ٩٧ نزیک بە ٣٠ ملیار تمەن بوودجەی هەبوو بەڵام لە ساڵی ٩٨ کاری بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیە چالاکتر بووەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بودجەی ساڵی ١٣٩٨ نزیک بە ١٣٠ ملیار تمەن بوودجە تەرخان کرا کە بە پێداچوونە گەیشتە ٣٩٠ ملیار تمەن کە ١٣ ئەوەندەی بودجەی ساڵی ٩٧ بۆ ئەو پڕۆژە بوو.

سابتی درێژەی دا: هاوکات لە گەڵ سەفەری نەوبەخت جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان لە ٢١ ی خەزەڵوەری ٩٨ ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران و وەزارەتی ڕێگا و شارسازی کرا تابە هۆی ئەوە ئەو پڕۆژە تا کۆتایی دەوڵەتی دوازدەیەم کۆتایی بێت.

News ID 32089

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha