ئەکتەری ناسراوەی کورد ڕۆمانەکەی بووچانی بە دەنگ بڵاو دەکاتەوە

نەوید محەمەد زادە خەریکی پڕۆژەی بە دەنگ خوێندنەوەی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی "بێهرووز بووچانی"یە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەڵ پێشوازی جیهانی لە کتێبگەلی بە دەنگ خوێندراوە، نەوید محەمەد زادە ئەکتەری ناسراوەی کورد خەریکی پڕۆژەی بە دەنگ‌کردنی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی "بێهرووز بووچانی" نووسەری کوردی هاوشاریەتی.

کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" کە دوای بڵاوبوونەوەی بە زمانی فارسی پێشوازییەکی بێ وێنەی لە لایەن بەردەنگانی ئێرانییەوە لێ کراوە، لەم هەنگاوە نوێیەدا بە خوێندنەوەی نەوید محەمەدزادە و بە مۆسیقای بامداد ئەفشار و هیدایەت پووریا عالمی له ستۆدیۆی ڕادیۆگووشەی تاراندا تۆمار دەکرێ تو بە زوویی بە گرتەی دەنگی بڵاو دەبێتەوە.

ئەم ڕۆمانە ئەزموونێکی ڕاچڵەکێنەرە لە سنوورەکانی ڕۆمان و ئەدەبی ناداستانی کە جگە لە گێڕانەوەی سەفەری ئۆدیسەئاسای گێڕەری لە بەرزخ، بەسەرهاتی ڕاستەقینەی خود نووسەرەکەی لە سەردەمی ئاوارەیی لە کەمپی پەنابەرانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانووسە.

News Code 32067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha