ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەوەی کە لە سەر ئەو بڕوایەین ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە گشتی هێزی چەکداری ئێران خاوەن تایبەتمەندیی جیاواز و بێ هاوتایە بە نیسبەتی پێکهاتەی ئەرتەشگەلی دیکەی جیهان بە تایبەت ئەرتەشەکانی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەیە، دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندیگەلێک کە لەو ئەرتەشانەدا بەدی ناکرێن یان زۆر کەمڕەنگن. یان ڕەنگە بەستێبەکانی سەرهەڵدانی لەو ئەرتەشانەدا وەدی نەهاتووە.
سیاسەتوانانی ئەمریکی نەک بۆ بەرگری لە گەلی ئەمریکا و بایەخەکانیان بەڵکوو بۆ ڕاگرتنی هێزی مرۆییان لە ئەرتەشەکانیاندا پێویستیان بە ئەنگێزە مانەوە هەیە. بە تایبەت ئەوەی کە سەربازانی ئەمریکی ماوەیەکی دوورودرێژە بە بێ ئەنگێزە و تەنیا بۆ پیاوکوژی لە وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینن.
لە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنی هەندێک وڵاتی عەرەبی دیمەنی سەرسوورهێنەر و درۆیی وەک فیلمە هالیڤوودیەکان دەبینن کە تێیدا هێز چەکدارییان کاری سەرسووڕهێنەر ئەنجام دەدەن. مانۆڕ و نمایشی سەربازی ڕێکو پێک، سروودی حێماسی و وێنەکانی پادشاکانی عەرەبی تەنیا هەر لەو شاشانەدا کۆتایی پێ دێت و لە دەرەوە تەنیا کارێک کە پێیان دەکرێت، سەرکوتی دژبەرانیانە.
هەندێکیشیان ئەرتەشی بەکرێگرتوویان هەیە. هاوردەی جیهازاتی سەربازیی مۆدێرن زۆر سەرترە لە پێداویستیی رۆژانەی ئەو وڵاتانە و بەرزکردنەوەی بوودجەی سەربازییان بە ڕادەیەکە کە کەرتەکانی ڕاهێنان و ژێرخانە ئابوورییەکانی لەناو بردووە، بەڵام ئەوە سەیرە کە تەنانەت توانستی بەکار هێنانی ئەو جیهازاتە سەربازییە مۆدێرنەیان نییە و ناچار لە بەکرێگرتنی ئەرتەشێکی دیکەن.
لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپیشدا دۆخەکە لەوە باشتر نییە. ئەرتەش تەنیا ئیدارەیەکی ڕواڵەتییە و تەنیا ئەرکی کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی لە ئەستۆیە و دیار نییە لە بەرامبەر هەڕەشەگەلی سەربازی چ هەنگاوێک هەڵدەگرن.
گەندەڵی ئابووری، ئاستی خۆکوژی و کرداری دڕندانە و سەرشێتی تایبەتمەندی سەرەکیی سوپای ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکەیە. ئامادەبوونی ژنان لە سوپای ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و هەندێک وڵاتی ئەورووپی تەنیا بۆ بەهرە وەرگرتنی دزێوانەیە و بە واتایەکی دیکە ژنان چەشەیەکی سێکسی بۆ سەربازانی ئەمریکی و زایۆنین.
لە هەندێک کۆمەڵی سیاسی، هێزی چەکداری وەک کەرەسەیەک بۆ سەرکوتی گەلان و بۆ مەبەستی دەستەبەریی سەقامگیری سیاسیی دەوڵەتان بە کار دەهێنرێن، نەک بۆ پاڵپشتی لە خەڵک و جەماوەر.
وشەی شەڕی شەش رۆژە وەک دەستەواژەیەکی سەرشۆڕی بۆ ئەرتەشە عەرەبیەکانە لە مێژووی شەڕی عەرەبیدا . بەڵام سەیر ئەوەیە هەر لە ساڵانی دوای ئەو شکستانە، گرووپگەلی چکۆلەی بەرخۆدانی ئیسلامی توانیان ئەو سەرشۆڕییە مێژووییە قەرەبوو بکەنەوە و لە بەرامبەر ئۆستوورەی شکست نەهێنەری ڕژیمی زایۆنیدا بوەستن.
ئەوڕۆکە ئەرتەش و هێزی چەکداری ئێران بە هەموو هێماکانییەوە ئەرتەشێکی بەهێز و لێهاتووە. بە تایبەت لە کاتێکدا کە خاوەن پاڵپشتیی جەماوەری و سەربەخۆییە.
خاڵی گرینگ لەبارەی ئەرتەش و هێزی چەکداری ئێران ئەوەیە کە ئەو هێزە خاوەن توانست و لێهاتوویی گرینگی گواستنەوەی بەستێنی ڕاسپاردەیی و ئاڵوگۆڕ کردنیەتی.
بۆ وێنە هاوکاتی ئامادەیی لە بوارە سەربازییەکان لە سەردەمی شەڕدا، ئەو لێهاتوویی و توانستەیان لە کاتی ئاشتیشدا هەیە کە لە کەرتە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و خزمەتی گشتیشدا ڕۆڵ بگێڕن.
بەو پێێە هێزی چەکداری ئێران لە هەر ڕووداوێکی وەک ڕووداوە نەخوازراوەکان و لەم دواییەشدا قەیرانی کۆرۆنا بەشدارییەکی بەربڵاو و کارایان هەبووە.
هێزی چەکداری ئێران هەم لەباری مەعنەوی و هەمیش پێشکەوتە سەربازییەکان لە ئایدیالۆژیایەکی گرینگ بەهرەمەندن کە لە چەمکی شەهادەتدا ڕەنگی داوەتەوە و لەو ڕووەوە لەم پێکهاتە سەربازییەدا شتێک بە ناوی کەمتەرخەمی یان کەم ڕەنگ بوونەوەی ئەنگێزە بۆ شەڕ لە ئارادا نییە.
Your Comment