ئەمریکا حەوت هەزار مایل دوورتر لە ماڵی خۆی چ دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران تویتی دوو ساڵ لەوە پێشی خۆی بە مانشێتی "هێزی دەریایی ئەمریکا ناتوانێ رێگەی لە ئاوەکانی ئێمەدا بدۆزێتەوە" بیرهێنانەوەیەکی ساڵانەی بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە هەژماری تویتەری خۆی، بە بڵاوکردنەوەی تویتێکی دوو ساڵ لەوە پێشی لەبارەی ئەمریکا، نووسی: بیرهێنانەوەی ساڵانە.

زەریف لە تویتی دوو ساڵ لەوە پێشیدا نووسیبووی: پێدەچێ کە هێزی دەریایی ئەمریکا ناتوانێ رێگەی لە ئاوەکانی ئێمەدا بدۆزێتەوە؛ ڕەنگە بەو هۆیە کە ناوی ئەو ئاوانە نازانێ.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کردبوو: کەنداوی فارس دوو هەزار ساڵ بەر لەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سەر هەڵبدا، ئەو ناوەی لە سەر بووە. یان لەونی لێ گۆڕاوە و نازانێ حەوت هەزار مایل دوورتر لە ماڵی خۆی لە دەورووبەری ماڵی ئێمە چ دەکات.

News Code 32008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =