بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئوڕۆ (چوارشەممە) بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری لە کاردانەوە بە داخرانی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بەڕووی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نووسی: ملهۆری و زۆرەملێی ئەمریکا دژی وڵاتان و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و لەوان ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، بە بەهای گیانی مرۆڤەکان کۆتایی پێ دێت.
زەریف ڕاشیگەیاند: جیهانی ئەوڕۆ خەریکی ئەزموون کردنی شتێکە کە ئێران پێشتر ئەزموونی کردبوو و پێی زانیبوو: ملهۆری، هەڕەشە و زێدەوێژیی سەرەڕۆیانەی ڕژیمی ئەمریکا تەنیا خووخدە نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی.
ئاماژەی بەوەش دا: هەر وەک گوشاری لانی زۆری دژی ئێران، کەم کردنەوەی شەرمەزارانەی بەشە بودجەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە قەیرانی پاندێمیی کوڤیدی ١٩ دەبیتە مایەی بەدناوی هەمیشەیی.
Your Comment