بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوورگەلی جوگرافییان داخستووە، بەڵام سنوورەکانی یارمەتی گەیاندنیان کردۆتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە خۆڕاگریی ترامپ لە بەرامبەر ویستی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئێران، زیادی کرد: ڕەنگە کۆرۆنا لە وڵاتانی دراوسێی ئێراندا تەشەنە بستێنێت.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی جەختی کرد: ئێران پێشوازی لە ئایدیای ڕووسیا بۆ کردنەوەی "کۆریدۆری سەوز" لە بری شەڕی ئابووری و گەمارۆکان دەکات.
Your Comment