بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "بغداد الیوم"، مەکتەبی سیاسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای پێداگری لە رێگەنەدان بە دانانی کەسێکی نەشیاو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، جەختی کرد: هەمبەر بە هەوڵەکان بۆ سەپاندنی دەوڵەتێک بە هەڵوێستی گوماناوییە، بە توندی هەڵوێست دەگرین.
لەو بەیاننامەیەدا وێرای تۆمەتبارکردنی سەرۆک کۆماری عێراق بە پێشێل کردنی دەستووری ئەو وڵاتە و بەهانەدان بە مافی زۆرینە بۆ بەربژێریی سەرۆک وەزیران، هاتووە: ئەو هەنگاوانە وڵات بەرەو قەیران دەبا و ئەویش لە کاتێکدا کە خەڵکی خۆشەویستی ئێمە بەرەوڕووی ئیپیدیمیی کۆرۆنان. هەر بۆیە هەڵوێستی ئێمە بۆ خێرایی بەخشین بە پێکهاتنی دەوڵەتێکی گونجاو و خاوەن توانستی ئیدارەی وڵات لە هەلومەرجی ئێستایە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە درێژەدا جەختی لەوش کردووە: ئێمە سەرەڕای نابەشداریمان لە ڕەوتی سیاسی، بە ئاوردانەوە لە پێشینەی جیهادی پەلداکوتاو و کارەمان لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی بەردەم عێراق، خۆمان بە نوێنەری بەشێکی بەربڵاوی گەلی عێراق دەزانین. هەر بۆیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و ستانداردمان دیاری کردووە کە بە پێویستی دەزانین بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەچاوی بکات.
ئاماژەیان بەوەش دراوە: بە ئاوردانەوە لەو باوەڕ و تایبەتمەندیانە هەمبەر بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ سەپاندنی دەوڵەتێک بە هەڵوێستی گوماناوی و بە دوور لە متمانەی گەل کە هەڕەشە بێ بۆ سەر پرسە گەورەکانمان، هەڵوێستی ئاشکرا و یەکلاکەرەوە دەگرین.
Your Comment