فەرمانی ڕەئیسی بە دادستێنی گشتی لەبارەی ڕووداوی زیندانی سەقز

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی زیندانییەکان و هەڵسوکەوت لە گەڵ تاوانبارانی ڕووداوی زیندانی سەقز فەرمانی تایبەتی دایە دادستێنی گشتیی وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد لە دانیشتنی تایبەتی لە گەڵ فەرماندەی هێزی ئینتزامی، جێگری دەزگای داد، دادستێنی گشتیی ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی زیندانییەکان، وێرای لێکدانەوەی پرسە هاوپەیوەندەکان بە زیندان و زیندانییەکان و لەوان ڕووداوی زیندانی سەقز، بۆ هەڵسوکەوت لە گەڵ تاوانبارانی ڕووداوی زیندانی سەقز فەرمانی تایبەتی دایە دادستێنی گشتیی وڵات.

سەرۆکی دەزگای داد فەرمانی دایە دادستێنی گشتیی وڵات کە وێرای پێوشوێن گرتنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، بە پێکهێنانی کۆمیتەگەلی داد، ئیتلاعاتی و ئینتزامی لە ناوەند و هەموو پارێزگاکان هەمبەر بە تەشەنەدان بە چاوەدێرییە ئەمنییەکان لە زیندانەکان و دەستگیریی تاوانبارانی هەڵاتوو هەوڵ بدات و خێرا دۆخی زیندانی سەقز لێکداتەوە و هەروەها وێرای ناسینی تاوانباران و ئەنجامی هەڵسوکەوتی قەزایی یەکلاکەرەوە لە گەڵ تاوانباران ڕاگەیێندرێت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها جەختی لە ڕاپەراندنی پرسە هاوپەیوەندەکان بە تەندروستی و سلامەتی زیندانیان وەک یەکەمایەتیی ئێستا و پێشخستنی پێڕەونامەی پێدانی مەرەخەسی و لێبوردن کرد.

News Code 31725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =