بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر فەرزین ڕەزاعی وتیشی: لەو ڕێژەیە ١٨ کەس لە سەقز، شارەکانی قوروە و بانە هەرکام بە ٨ کەس، ٥ کەس لە سنە، ٣ کەس لە دیواندەرە و شارەکانی مەریوان، بیجار و کامیاران هەرکام بە ٢ کەس، زۆرترین و کەمترین قوربانیانی کۆرۆنای پارێزگای کوردستانیان لەخۆ گرتووە.
دوکتۆر ڕەزاعی بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٧٧١ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، زیادی کرد: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٣٤٨ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٠٦ کس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٧ کەسیان هێشتا ڕوون نەبۆتەوە.
ڕاشیگەیاند: لەو ٣٤٨ کەسە ١٢٢ کەسیان لە سەقز، ٧١ کەس لە بانە، ٧٤ کەس لە سنە، ١١ کەس لە کامیاران، ٢٥ کەس لە قوروە، ٨ کەس لە مەریوان، ١٣ کەس لە دیواندەرە، ١٨ کەس لە بیجار، ٤ کەس لە دێولان و ٢ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ١٠٣ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە و هەروەها زیاتر لە یەک هەزار و ٧٠٠ کەس لە کەس و کاری تووشبووانی کۆرۆنا لە کەرەنتینەی ماڵی خۆیاندا لە قۆناغی چابوونەوەدان.
بۆچوونی ئێوە