AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٨ ١٥:٥٩

تا ئەمڕۆ هەینی;

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنای کوردستان گەیشتە ٤٣ کەس

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنای کوردستان گەیشتە ٤٣ کەس

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: لە سەرەتای پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا بە ئەوڕۆ ٤٣ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییە لە پارێزگا گیانیان لە دەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر فەرزین ڕەزاعی ئەوڕۆ (هەینی) بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا ٧٧١ نمونەی تاقیکاری لە کەسانی گەمان لێکراو بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵگیراوە، ڕایگەیاند: لەو ڕێژەیە ٣٤٨ کەسیان تووشبوونیان پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٠٦ کەسیان نەرێنی بووە و وەڵامی ١٧ کەسیشیان هێشتا هێشتا یەکلا نەبۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە ٣٤٨ کەسی تووشبوو ١٢٢ کەسیان لە سەقز، ٧١ کەس لە بانە، ٧٤ کەس لە سنە، ١١ کەس لە کامیاران، ٢٥ کەس لە قوروە، ٨ کەس لە مەریوان، ١٣ کەس لە دیواندەرە، ١٨ کەس لە بیجار، ٤ کەس لە دێولان و ٢ کەس لە سەوڵاوا تۆمار کراوە.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٤٣ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا، ڕوونی کردەوە: لەو ڕێژەیە ١٨ کەس لە سەقز، ٣ کەس لە سنە، ٧ کەس لە قوروە، ٨ کەس لە بانە، مەریوان و بیجار و کامیاران هەرکام دوو کەس و یەک کەسیش لە دیواندەرە گیانیان لە دەست داوە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: تا ئێستا ١٠٣ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان چابوونەتەوە.

News ID 31708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha