٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار کەس لە ئێران پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە

وەزیری تەندروستی، بە ئەماژە بە بەرێوە چوونی بەسیجی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، وتی: تا ئێستا ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار کەس پشکنینی کۆرۆنا بۆ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەئد نمەکی، سەبارەت بە دوایی دۆخی نەخۆشی کۆرۆنا لە ئێران، وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێی خەڵک لە کەم کردنەوەی سەفەرە نەورزۆییەکان و کادیری دەرمانی، وتی: ئێمە دۆخێکی زۆر باشترمان لە ڕابردوو هەیە، بەڵام ئەوە بە واتای دەسپێکردنەوەی سەفەر و سەردان کردن نییە بەڵکوو ئەو سەرکەوتنە بەو هۆیەوەیە کە سەدا ٦٠ ی خەڵک هاودڵیان کرد و لە کۆبوونەوە دووریان کرد.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆ هاوکاران بە تواوەتی بە سەر دۆخەکەدا زاڵن و لە هەموو پارێزگاکان قەرەوێلەی خاڵی هەیە لە حاڵێکدا کە لە ڕۆژانی سەرەتایی کێشەی هەرە زۆرمان نەبوونی قەرەوێلە بوو.

نمەکی بە ڕاگەیاندنی سەقامگیری دۆخی ئێستای دوایین ئاماری دۆخی بەسیجی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، وتی: ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار کەس لە ئێران پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە.

News Code 31641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =