بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆرنا سەتاری لە ئینستاگرامی خۆیدا بە ئاماژە بەوەی کە گەشەی بایۆتەکنۆلۆژیا نەک بە مانای گەشەی ئابووری، بەڵکوو بە مانای گەشەی ئاسایشی وڵاتە، نووسی: لەم ماوە کەمەی تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا توێژەران و شەریکەگەلی زانستتەور هەنگاوی گرینگیان هەڵگرتووە و ٦ گرێبەست بۆ گەشەی بەرهەم هێنانی کەیتگەلی کۆرۆنایی واژۆ کراوە.
وتیشی: کارایی کەیتگەلی ٣ شەریکە پشتڕاست کراوەتەوە و تا حەوتەی داهاتوو بەرهەم هێنانی بەرفراوانیان دەست پێدەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە بواری جیهازاتی پزیشکی ئاڵۆزترین دەزگاکان لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەم دێن و لەمناوە بە هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتگەلێکی زۆری بۆ بەرهەم هێنانی کەرەسەگەلی پێویست و لەوان ڤنتیلاتۆرەکانی ژووری نەشتەرگەری دەرکراوە.
بۆچوونی ئێوە