پەیوەندی تەلەفۆنیی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ پارێزگاری کوردستان

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار جەختی کرد: دەوڵەت بە شێوەی جیدی بەدوای کەم کردنەوەی ڕەوتی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ پارێزگارەکانی لوڕستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، کوردستان، کرماشان، هەمەدان، ئیلام، مەرکەزی، کوهگیلوویە و بیر ئەحمەد، بووشێهر، خۆراسانی باشوور و چوارمەحاڵ و بەختیاری بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دەوڵەت بە شێوەی جیدی و خستنە گەڕی هەموو بەستێنەکان لە هەوڵدایە تا ڕەوتی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران کەم ببێتەوە، داوای لە پارێزگارەکان کرد لە هیچ هەوڵێک لە ئەو بوارە خۆیان نەبوێرن و بە هەماهەنگی لە گەڵ لێژنەی قەیران، بەرنامەی پێویستی ناوچەیی و پارێزگایی بۆ ڕاگرتنی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دابڕێژن.

جەهانگیری لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ئاماژەی کردە سەر بابەتی جیهازات و ئیمکاناتی پزیشکی و تەندروستی و لە بەرنامەڕێژی و هەوڵی تایبەتی دەوڵەت بۆ دابین کردنی جیهازاتی پێداویستی کۆمەلگای پزیشکی و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکان و هەروەها ئیمکاناتی پێداویستی خەڵک هەواڵی دا.

News Code 31565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =