بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە لایڤ ساینس و بە پێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری"Lancet HIV" بڵاوبۆوە، پزیشکان لە چابوونەوەی تەواوی دووهەمین تووشبووی ئایدز (HIV) لە رێگەی پەیوەندی مۆخ هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەو کەسە بە ناوی "ئادام کاستیخۆ"(Adam Castillejo)ی ٤٠ ساڵەی خەڵکی لەنەدەن بۆ ٣٠ مانگ دەچێت کە چیتر پێویستی بە دەرمانی دژە ڤایرووسی نییە.
ئەو کەسە کە لە ٢٠٠٣دا گیرۆدەی ڤایرووسی ئایدز بووە، ساڵی ڕابردوو لە نەشتەرگەرییەکدا مۆخی ئێسکی بۆ پەیوەند درا و لەو ساوە ڤایرووس لە لەشیدا نەبیندراوە و پاش ١٢ مانگ لەو نەشتەرگەرییە پزیشکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە کاستیخۆ بە تەواوی چابۆتەوە.
شایانی باسە، پێشتریش نەخۆشێک بە ناوی تیمۆتی براون بە هۆی پەیوەندی مێشکی ئێسک لە ساڵی ٢٠٠٧، لە نەخۆشی ئایدز رزگاری هاتووە.
بۆچوونی ئێوە