AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٢ ١٥:٣٣

پۆلیسی تورکیا شارەوانی لەسەر کار لابراوەی جەزیرەی دەستبەسەر کرد

پۆلیسی تورکیا شارەوانی لەسەر کار لابراوەی جەزیرەی دەستبەسەر کرد

پەروین کۆتلوو، شارەوانی جەزیرە کە ماوەیەک لەوە پێش لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە پۆستەکەی دەرکرا، ئەوڕۆ لە لایەن پۆلیسی ئەمنی ئەو وڵاتە دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، پەروین کۆتلوو شارەوانی جەزیرە لە پارێزگای شێرناخ کە ماوەیەک لەوە پێش لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە پۆستەکەی دەرکرا، ئەوڕۆ لە لایەن پۆلیسی ئەمنی ئەو وڵاتە دەستگیر کرا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی پۆلیسی دزە تیرۆری شێرناخ هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوەی لە جەژنی نورۆز و دەستگیریی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردی تورکیا، ئەوڕۆ (پێنج شەممە) پەروین کۆتلوویان لە ماڵی خۆی دەستگیر و بۆ ناوەندی پۆلیسی جەزیرە گواستەوە.

هۆکاری دەستگیری و دەستبەسەرکرانی شارەوانی پێشووی جەزیرە هێشتا ڕانەگەیێندراوە.

News ID 31493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha