بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە نامە بۆ سەرۆکی یەکێتی جیهانی نێوان پەرلەمانی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی پەرلەمانەکانی ئەندامی کۆمکاری ئیسلامی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی پەرلەمانەکانی ئاسیایی و هەروەها سەرۆک پەرلەمانانی وڵاتانی ئیسلامی و ئاسیایی، وێرای دەربڕینی ئەسەفی بۆ گەمارۆگەلی دژە مرۆیانەی ئەمریکا لە دژی ئێران، ئەو هەڵوێستەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تایبەت لە بواری گەمارۆگەلی پزیشکی، دەرمانی و کەرەسەی تاقیگەیی بە ئاستەنگ لە بەردەم کۆنتڕۆڵی ڤایرووسی ڕوو لە پەرەسەندنی کرۆنا وەسف کرد.
لاریجانی خوازیاری هاودەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گرتنەبەری هەڵوێستی بنەمایی بۆ هەڵوەشانەوەی خێرای هەموو گەمارۆکان بە تایبەت گەمارۆگەلی پزیشکی ئەمریکا لە دژی خەڵکی ئێران بوو.
لاریجانی لە نامەیەکدا جەختی لەوە کردووە کە پەرلەمانەکان دەتوانێ ڕۆڵیکی گرینگی بێت لە قۆناغێ ئێستادا لە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵی نێودەوڵەتیی ئەو نەخۆشییە و چاوەروان دەکرێت کە ئەو یەکێتییە هاودەنگ لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە بێ هیچ وەهمێک و بە پشتبەستن بە هەڵوێستی بنەمایی خۆی، بە یەکپارچەیی خوازیاری هەڵوەشانەوەی بە پەلەی هەموو گەمارۆ ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان و لەوان گەمارۆگەلی پزیشکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دژی خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت.
بۆچوونی ئێوە