ناوی حەوت کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەخرێتە بەردەم کورد

پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح دەڵێت: گفتوگۆ سیاسییەكان لەسەر حەوت كەسایەتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران بەردەوامن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فازڵ فەتلاوی فەتلاوی لەلێدوانیكدا دەڵێت: كۆبوونەوەی هێزە سیاسییە شیعییەكان لەسەر دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیری داهاتوو بەردەوامە، بۆ ئەوەش نزیكبوونەوە لە تێڕوانینی لایەنەكاندا دروست بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە شیعەكان ئەو حەوت ناوە دەخەنە بەردەم لایەنە كوردی و سوننییەكان تا بۆ دەنگدان پێی لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران سازان لەسەری دروست ببێت و دواتر بخرێتە بەردەم سەرۆك كۆمار بۆ ڕاسپاردنی.
 

News Code 31432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha