بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوومریە نیوز، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێژنە دەروازە سنوورییەکانی سنووری عێراق ئومڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێنج سنووری زەوینی شەلەمچە، شیب، زەرباتیە، مەنزەریە و مەدنلیی نێوان ئێران و عێراق لە ئەمڕۆوە داخراون و دانوستانی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئەو سنوورانەوە ئەنجام نادرێت.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە داخستنی ئەو دەروازەگەلە لە ئەمڕۆ ٨ ی مارسەوە دەست پێدەکات و تا ١٥ مارس درێژەی دەبێت.
لێژنەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند: ئەو دەستە موسافیرانەش کە سەفەری ئێرانیان کردووە دەتوانن لە ئەو سنوورانەوە بێنەوە ناو عێراق و بە شێوەی تایبەت لە فڕۆکەخانەی بەغدا و بەسرەوە بێنەوە ناو وڵات.
Your Comment