بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناسا ڕۆژی ٢٩ ی ئاپ واتا ١٠ ی گوڵان گۆیەکی بچووک بە پانتایی ١.١ تا ٢.٥ مایل لە پاڵ زەوییەوە تێدەپەڕێت. بەلام بەختەوەرانە لە زەوی نادات. بە وتەی لێکۆڵەران ئەو گۆیە بە ئەندازەیەک گەورەیە کە ئەگەر لە زەوی بکەوت پاشهاتی جیهانیی بەدواوە دەبێت.
ئەو گۆیە ناوی ۵۲۷۶۸(۱۹۹۸OR۲) ە و یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٨ ی زایینی بینرا. ئەو گۆیە بە خێرایی ١٩ هەزار و ٤٦١ مایل لە کاتژمێردا لە مەودای ٣ ملیۆن و ٩٠٨ هەزار و ٧٩١ مایلی زەوییەوە تێدەپەڕێت.
ئەو گۆیە لە ڕیزی گۆیە مەترسیدارەکانە کە ئەگەری هەیە لە زەوی بدات چونکوو لە نزیکی خولگەی زەوییەوە تێدەپەرێت. بەڵام ئێستا لە لیستی ئەو ئەگەرانە نییە.
Your Comment