بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بە تەشەنەی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵات، فێڵبازەکان لە هیچ هەوڵێک بۆ خەسار دان لە گیان و سامانی خەڵک خۆیان نەبواردووە. پاش شاردنەوەی دەمامەک و مادەی پاک کردنەوە، ئەم جارە بەرژەوەند خوازەکان لە ڕێگایەکی ترەوە هاتوون و سەرەی ناساندنی دەرمانی ساختە بۆ نەخۆشی کۆرۆنایە.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت کراوە: بەم شێوەیە جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆمار بە هەماهەنگی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان، دۆزینەوەی هەر جۆرە دەرمانێک دژی کۆرۆنا تا بە ئەم کاتە بە توندی ڕەت دەکاتەوە و پاش بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی زۆری کارناسی، دەنگۆوە بڵاو بووەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژێر ناوی سپرەی و دەرمانی گیایی و هەر جۆرە دەنگۆیەکی تر سەبارەت بە دەرزی دژە کۆرۆنا درۆ و بەس بە بەرژەوەند خوازی فێڵبازەکان دەزانێت.
ئەوەش راگەیێندرا کە هەوڵ بۆ سزادانی شوێنە پێوەندیدارەکان دەدرێت و داوا لە خەڵکیش دەکرێت کە هەواڵەکان بەس لە لایەنە پێوەندیدارەکان شوێنگیری بکەن.
Your Comment