جێگری سەرۆک کۆماری ئێران تووشی کرۆنا بوو

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان تووشی کرۆنا ڤایرۆس هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مەعسوومە ئیبتکار جێگرى سەرۆک کۆمارى ئێران بۆ کاروبارى ژنان تووشى ڤایرۆسى کرۆنا هات.

ئیبتکار ڕایگەیاندووە کە پشکنینی بۆ کراوە و ئاشکرا بووە کە کرۆنای گرتووە و ئێستاش لە ژوورێکی تایبەتدا لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.

چەند بەرپرسی ئێرانی دیکەش تووشی کرۆنا هاتبوون.

News Code 31238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =