بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ١٣ کەس و بنکەی لە چین، عێراق، ڕووسیا و تورکیا گەمارۆ داوە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە کراوە ئەو هەوڵە سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژی کۆمپانیا و کەسانێکە لە چین و تورکیا کە پاڵپشتی لە بەرنامەی مووشەکی ئێران دەکەن.
پەمپێئۆ لە ئەو بەیاننامە پاگەندەی کردووە: ئەمریکا ١٢ بنکە و کەسی لە چین، عێراق، سووریا و تورکیا بە پشت بەستن بە " یاسای ڕێگری لە پەرەسەندنی بەرنامەی مووشەکی کۆریای باکوور، سووریا و ئێران" گەمارۆ داوە.
ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کردووە: سەپاندنی ئەو گەمارۆوانە جەخت لە سەر ئەوە دەکات کە بەرنامەی مووشەکی ئێران هەر لە ڕیزی نیگەرانییەکانی ئێمە لە بواری پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمییە، سەپاندنی ئەو گەمارۆوانە دژی کۆمپانیا بیانییەکان لە درێژەی هەوڵەکانی ئێمە بۆ رێگری کردن لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە توانایی مووشەکییە.
بۆچوونی ئێوە