بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نەسیف جاسم خوتابی پارێزگاری کەربەلا بە هەواڵە بڵاو بووەکان لە سەر تووش بوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئەو پارێزگایە، کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕایگەیاند کە هەواڵە بڵاو بووەکان لە سەر تووش بوونی کەسێک لە کەربەلا بە کرۆنا دوور لە ڕاستییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەندێک لە مێدیاکان لە سەر چوونی ئەو ڤایرۆسە بۆ کەربەلا هەواڵیان دابوو.
شیاوی باسە، تا ئێستا تووش بوونی کەسێک لە عێراق پشت ڕاست بووەتەوە.
Your Comment