دەرزی تایبەت بۆ دەرمانی کرۆنا بەرهەم دێت

لێکۆڵەران لە سەرتانسەری جیهان خەریکی لێکدانەوەی شێوەگەلی جیاواز لە کوژاندنەوەی ژێنەکان بگرە تا تێکەڵ کردنی دەرمانەکانی ئایدز و ئێبۆلا بۆ دەرمانی ڤایرۆسی کرۆنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ئاماری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی تا ئێستا ٧٩ هەزار و ٧٣١ کەس لە سەرتانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون. هەروەها ژمارەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە ٢ هەزار و ٦٢٧ کەس ڕاگەیێندراوە. لە هەمان پێوەندیدا هەندێک لە لێکۆڵەران دەیانەوێت دەرزیەک بۆ ئەو نەخۆشییە چێ بکەن و هەندێکی تر خەریکی تاقی کردنەوە و تێکەڵ کردنی دەرمانە جیاوازەکانن تا کرۆنا دەرمان بکەن.

هەندێک لە ئەو هەوڵانە کە لێکۆڵەران ئەنجامیان داوە بۆ دەرمانی ئەو ڤایرۆسە کوشندە، بریتین لە: دەرمانی کرۆنا بە پلاسمای خوێن، بەکارهێنانی دەرمانی ئایدز، تێکەڵ کردنی دەرمانی ئایدز و ئەنفۆڵەنزا،دەمانی ئەو نەخۆشییە بە کوژاندنەوەی ژێنەکان، تاقی کردنەوەی دەرمانی ئێبۆلا و سارس، دەرمانی بە ئانتی بادیی ئەو نەخۆشانەی کە چاک بوونەتەوە و ڕزگاریان بووە کە نەخۆشییەکە، بەرهەم هێنانی دەرزیی کرۆنا لە ڤایرۆسێکی تەنەفوسی، بەرهەم هێنانی دەرزیی کرۆنا بە بەکارهێنانی گیرەی ملۆکۆلی،

لە هەمان پێوەندیدا کەناڵی هەواڵی سی ئێن بی سی لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت: ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕایگەیاندووە ئەنجامی سەرەتایی دوو تاقی کردنەوەی سەرەکی بۆ ڤایرۆسی کرۆنا تا ٣ هەفتەی دیکە ڕادەگەیێندرێت.

هەروها شۆ ناپینگ جێگری وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیای چین رایگەیاندووە یەکەم دەرزیی کرۆنا لە دواییەکانی مانگی ئاپ بە شێوەی بالینی تاقی دەکرێتەوە.

News Code 31196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =