بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادە بوون لە بنکەی هەڵبژاردنی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی، وتی: لە قۆناغی ناونووسی نزیک بە ١٦ هەزار کەس بۆ هەڵبژاردن لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی خۆیان بەربژێر کرد کە نزیک بە پێنج هەزار و پانسەد کەسیان هەڵبژێردران و ڕکابەری لە نێوان ئەو ژمارەیە بوو و لە مەجلیسی خوبرگانیش کێبڕکێ لە نێوان ٢٥ کەس بوو.
وەزیی ناوخۆ وتیشی: بە هاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوی تۆماری باری کەسێتی دەرکەوت کە نزیک بە ٥٧ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە نزیک بە ٣ ملیۆن کەسیان بۆ یەکەم جار بوو کە دەیانتوانی دەنگ بدەن.
ناوبراو جەختیشی کرد: کە بۆ ڕاگەیاندنی کۆتایی بەشداری ئەبێ بو پێی یاسا کار بکەین و نەدەکرا کە بەیانیی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان ئامرەکە ڕابگەیێنین.
ناوبراو وتی: رێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن ٤٢.٥٧ لە سەد بووە کە سەدا ٤٨ یان خانم و سەدا ٥٢ یان پیاو بوون. لە پارێزگای تاران ٢.٢٦ لەسەد بەشداریان کرد.
بۆچوونی ئێوە