ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی-فاتمە ساڵحی: دەتوانین بڵێین کە گرینگترین ڕووداو پاش شەهید بوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی بە دەستی ئەمریکا، هاتنە ئارای پرسی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەتایبەتی عێراق بووە.
دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق ئەم ڕۆژانە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە سەر دەکردنی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان لە سێبەری تیرۆری سەردار سولەیمانی جەختیان هەیە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکییەکان بە هەر شێوەیەک کە بووە دەیانەوێت پەسەند کراوەکانی دەوڵەت و پەرلامنی عێراق لەم بارەوە دەور بدەنەوە و چوونە دەرەوەی خۆیان لە عێراق دوا بخەن. یەکێک لە ئەو بابەتانە کە ئەمریکییەکان بۆ مانەوەیان لە عێراق پشتی پێ دەبەستن هێنانە ئاراوەی پرسی جێگیر کردنی هێزەکانی ناتۆ لە جیاتی ئەو هێزانەیە.
فادی شمری ئەندامی نووسینگەی سیاسی رەوتی حیکمەی عێراق لە سەر ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دەکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق جەختی کرد: پاش ئەوەی کە ئەمریکییەکان ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەی بەرچاوی حەشدی شەعبی و سەردار سولەیمانیان کردە ئامانج، پەرلمانی عێراق گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەوە دەوڵەت ئەبێ داوا لە هاوپەیمانی ئەمریکا بکات تەواوی هێزەکانی خۆی کە ئەرکی سەربازیان هەیە، لە ئەو وڵاتە بباتە دەرەوە. دەوڵەتیش گرووپێکی سیاسی و دیپلۆماتیک و تەکنیکیی بۆ دروست کردنی ڕێوشوێن و کارە یاساییەکانی ئەو بابەتە پێک هێنا.
ناوبراو زیادی کرد: کۆبوونەوەگەلێک لە گەڵ نوێنەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سەر ڕێککەوتن لە سەر ئەو ڕێوشوێنە بەڕێوە چوو بەڵام دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەو دۆسیەی لە گەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە و هیوادارین لە هەفتەکانی داهاتوو و پاش دەنگی متمناە بە کابینە، ئەو هەوڵە دیسان دەست پێ بکاتەوە. ئەو بابەتە بۆ عێراقییەکان و بڕیاردەرانی ئەو وڵاتە خۆر هەستیارە. عێراق چەندین جار ڕایگەیاندووە کە نایەوێت لاینەگری لایەنێک لە پێکدادانەکانی ناوچەکە بێت چونکوو خۆی، دۆخ و کێشەی هەستیاری تێدا تێدەپەرێت.
شمری وتیشی: سەبارەت بە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق، پرسی سیاسی و ئابووری و تەکنیکی و ئەمنیەتی زۆر لە ئارادایە و ئەو دۆسیە پێویستی بە ڕێککەوتنی بەربڵاو لە گەڵ تەواوی لایەنەکانی هەیە تا سەروەرایەتی عێراق و دەسەڵاتی ئەو ولاتە بپاریزریت و دۆستایەتی عێراق لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی درێژەی هەبێت. ئێمە شەڕمان ناوێت بەڵکوو لایەنگری ئاشتین و بۆ بەدی هێنانیشی هەوڵ دەدەین و پێمان وایە کە ئەو دۆسیە لە ڕێگای یاسایی و دیپلۆماتیک بە کەمترین خەسار لە سیاسەتەکانی عێراق ئەنجام دەبێت.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هەڵوێستی گرووپە سیاسییەکان و دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر سەربازانی ئەمریکی وتی: ئەگەر تەواوی هەڵوێستەکان لە گەڵ مەنتیقی سەروەرایەتی ڕێک نەکەوێت سەقامگیری لە عێراق بەدی نایێت. بەداخەوە ئێمە لە عێراق چەکی بەربڵاو و نەبوونی بڕارێکی یەکگرتوو دەبینین و ئەگر هەموومان پێکەوە هەوڵ نەدەین لە گەڵ شکست بەرەوڕوو دەبینەوە. عێراقییەکان لە شەڕ دژی تیرۆریزم و دەستێوەردان و پیلانی بیانییەکان دژی ئەو وڵاتە، گیان فیدایی زۆریان کرد.
شمری وتیشی: ئەبێ چەک تەنیا لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت بێت و هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سێبەری یاسا و یاسای بنەڕەتی بەهێز ببنەوە و ئەمە تەنیا ڕێگا بۆ دروست کردنی وڵاتێکی یەکپارچە و یەکگرتووە.
ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە قسەگەلێک لە سەر جێگیر کردنی هێزەکانی ناتۆ لە جیاتی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و ئەوەی کە ئایا گەلی عێراق لە گەڵ ئەو بابەتانە کۆکن یان نا جەختی کرد: بەڵێ ئەمریکا بە هەر شێوەیەک دەیەوێت هەبوونێکی کاریگەری لە عێراق ببێت و لە هەمان کاتدا تێدەکۆشێت تا شکستەکانی خۆی لە عێراق و دژایەتییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە بشارێتەوە. ئێمە ئەو هەوڵانە دەبینین و هەر بەو بۆنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوندییەکانی وڵات و دوور کردن لە گەمارۆکان هەوڵ دەدەین.
شمری لە سەر پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق وەکوو دوو وڵاتی گرینگی ناوچەکە جەختی کرد: نێوان ئێران و عێراق هاوپەیمانیەکی سیاسی، خەڵکی و ئیسلامی هەیە و بە هیچ لەونێک ناتوانرێت لێک جودا بکرێنەوە. هەر کەس کە پێێ وایە دەتوانێت لە سەر پرسە جیاوازەکانی دوو وڵاتەکە یاری بکات، هەڵە بیری کردووەتەوە. هەر دوو وڵاتەکە پێویستیان بە پێوەندی و هاوکاریی دوو لایەنە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە هەیە. هێشتا لە بەستێنەکانی ئێران و عێراق بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان بە تواوەتی کەڵک وەرنەگیراوە.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسایرێک لە سەر هەوڵی هەندێک لایەنی بیانی بە تایبەتی ئەمریکا بۆ دژایەتی دروست کردن لە نێوان ئێران و عێراق وتی: ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ هەوڵیان دا پێوندی نێوان عێراق و ئێران تێک بدەن و پشتیان بە هەندێک کاری نا ئەخلاقی کارتی گوشار لەو بارەوە بەست بەڵام شکستیان هێنا چونکوو بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات لێک ئاڵاوە و ئاڵبەت ئەو هەوڵانە هێشتا درێژەیان هەیە.
بۆچوونی ئێوە