AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١ ١٩:٤٢

لە شارەکانی قۆم و ئەراک؛

تووشبوونی ٣ کەسی دیکە بە ڤایرووسی کرۆنا لە ئێران

 تووشبوونی ٣ کەسی دیکە بە ڤایرووسی کرۆنا لە ئێران

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەدروستی لە گیرۆدەبوونی ٣ کەسی دیکە لە شارەکانی قۆم و ئەرەک بە ڤایرووسی کڕۆنا بە پێی بەڵگە تاقیکارییەکان، هەواڵی دا و وتی ئەو نەخۆشانە لە ئێستا لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاوەدێرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جیهانپوور لەبارەی ئەو هەواڵە وتیشی: تا بەیانی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) تاقیکارییەکان لە گیرۆدەبوونی ٢ کەسی دیکە لە قۆم و یەک کەسیش لە ئەرەک بە کرۆویدی ١٩ پشت‌ڕاست کراوەتەوە و کەسی تووشبووی ئەرەکیش دانیشتووی شاری قۆم و لە هاوکارانی پزیشکە و بەو جۆرە سەرجەم تووشبووانی کرویدی ١٩ لە وڵاتدا گەیشتۆتە ٥ کەس.

ناوبراو ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەوڕۆ قەرارگای بەرەنگاری کرۆناڤایرووس بە بەشداریی وەزیری تەندروستی و جێگرانی ئەو وەزارەتخانەیە لە گەڵ سەرۆکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سەرتاسەری وڵات لە رێگەی پەیوەندی ڤیدئۆییەوە، وتیشی: لەو کۆبوونەوە پرسەکانی پێکهاتەی پێشگری، ناسین و بەڕێوەبەریی ئەو نەخۆشییەو هەروەها ئامادەیی ناوەندگەلی ئۆرژانسی پزیشکی و تیمگەلی کارادنەوەی بەپەلە، ئامادەیی نەخۆشخانەکان، ڕاهێنانی گشتی و پڕۆتۆکۆلی تەندروستی پێشنیاری بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢ی ڕەشەممە، خرایە بەرباس و لێکدانەوە.

سەرۆکی ڕاگەیاندنی قەرارگای بەرەنگاری کرۆناڤایرووس ئاماژەی بەوەش دا: بە فەرمانی وەزیری تەندروستی تا ڕاگەیاندنی دواتر پشوودان و مەرەخەسی تەواو سەرۆک و جێگرانی زانکۆکانی زانستگەلی پزیشکی سەرتاسەری وڵات هەڵدەوەشێتەوە و تەواو ڕاسپاردە دەرەوەییەکانی کەنسێل دەبێتەوە.

جیهانپوور ڕاشیگەیاند: پێشنیاری کەمکردنەوەی هاتوچۆکان بۆ حەڕەمی پیرۆزی حەزەرەتی مەعسوومە (دخ)، مزگەوتی جەمکەران و زیارەتگە و شوێنە پڕ قەرەبالغەکانی دیکە ئاراستە کراوە و هیوادارین بە پێوشوێن‌گرتن و ڕاگەیاندنی پارێزگاری قۆم، ئەو بڕیارەش ڕاپەڕێندرێت.

News ID 31116

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha