AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١ ١٩:٤٥

باڵوێزی ئەنقەرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

تورکیا هێزەکانی لە ئەدلەب ناکشێنێتەوە

تورکیا هێزەکانی لە ئەدلەب ناکشێنێتەوە

باڵوێزی تورکیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئەو وڵاتە هێزەکانی لە پارێزگای ئەدلەب ناکشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، فەرەیدوون سینیرلی ئۆغڵوو باڵوێزی تورکیا لە رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئەو وڵاتە هێزەکانی لە پارێزگای ئەدلەب ناکشێنێتەوە و لە بازگە چاودێرییەکانی ئەو پارێزگایە دەمێننەوە.

ئەو بەرپرسە ئیدعای کرد کە تورکیا بە هەموو جیهازاتییەوە وەڵامی هێرشەکانی سوپای سووریا دەداتەوە.

ناوبراو جەختیشی کرد: ئێمە ناکشێنەوە و ئەوە دەوڵەتی سووریایە کە دەبێ تا کۆتایی ئەم مانگە لە هەڵوێستی ئێستای بکشێتەوە.

سینیرلی ئۆغڵوو ئیدعایشی کرد کە هێزەکانی تورکیا بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەی ئەمن لە سووریا جێگرە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕاپۆرتگەلێک لە هێرشی سەربازانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی سووریا و دەستڕێژی بۆ سەر ئەو گوندانە بڵاو بۆتەوە.

News ID 31115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha