بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فازڵ میرانى سکرتێری مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە وتەیەکدا بۆ رۆژنامەنوسان سەبارەت بە هەڵبژاردنى باڤڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند: " ئەوەى یەکێتى هەڵیانبژێرێتەوە پیرۆزباییان لێ دەکەین، پێمان باشە یەکێتى پەیڕەو پرۆگرامى خۆی تەواو بکات و سەرکردایەتى خۆى هەڵبژێرێت".
ئاماژەى بەوەشکرد کە پێویستە لەگەڵ سەرکردایەتى یەکێتى بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنەکانى پێشووتر، چونکە بەوتەى خۆی ئەوان پارتى و یەکێتى شەریکى یەکترن.
فازڵ میرانى داواشى لە باڤڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکانى یەکێتى کرد، ئەو ریککەوتنانەى لەنێوان پارتى و مام جەلال هەبووە جێبەجێ بکەن.
دوێنێ سێ شەمە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونهوهی ئهمڕۆیدا بهزۆرینهی دهنگ ههریهكه له لاهور شێخ جەنگیو باڤڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆكانی حزبەكە هەڵبژارد، هاوسهرۆكان بهڵنێنیاندا یهكێتی بكهنهوه به "یهكێتییهكهی جاران".
Your Comment