بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع)، کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی هەڵوەشانەوەی ڤیزای هاووڵاتیانی عێراقی لە سەفەر بۆ ئێران کە پێشتر لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی بە پێێ ڕێککەوتنی تاران – بەغدا تا کۆتایی مانگی فێڤرییەی ٢٠٢٠ درێژ کرابووەوە، ئەوڕۆ (سێ شەممە ١٨ فێڤرییە/ ٢٩ی رێبەندان) بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە واتە تا ٢٧ی ئایپرێل/ ٨ی ڕەشەممە درێژ کردەوە.
ئەو بڕیارە بە ئامانجی پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاتنی گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران ڕاگەیێندراوە.
Your Comment