مەسعود بارزانی: نابێ دیموگرافی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگۆڕدرێت

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی جەخت لەوە دەکات کە دەبێ ڕێگری بکرێت لە گۆڕانی دیمۆگرافیای باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  ئەمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە باڵوێز جێمس جێفری، نێردەی تایبەتیی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق تاوتوێ كران.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سووریا و دوایین هاوكێشە مەیدانییەكانی ئەو وڵاتە و، بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی لایەنە كوردییەكان لە پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا .

لای خۆیەوە بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەر بارودۆخێكدا ڕێگە لەوە بگیرێت کە گەلی كورد لە سووریا تووشی گرفت و چارەنووسی نادیار ببێتەوە و  نابێ بە هیچ شێوەیەك گۆڕانی دیموگرافی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوو بدات.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تەوەرێكی‌تری ئەو بابەتە بوو و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا بۆ شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخێندرا و جەختیش لە فراوانتركردنی هەماهەنگیی دوولایەنە كرایەوە لە بوارە جیاجیاكاندا.

News Code 31078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha