AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٦ ١٥:٣٦

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

خۆڕاگری گەلی ئێران بۆ چاودێرانی جیهان مایەی سەرسووڕمان بوو

خۆڕاگری گەلی ئێران بۆ چاودێرانی جیهان مایەی سەرسووڕمان بوو

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: هەموو چاودێرانی جیهانی سەریان سووڕماوە لە خۆڕاگری گەلی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتمە لە دیدار لەگەڵ مەداحان و شاعێرانی ئەهلی بەیت، ڕایانگەیاند کە ئەگەر بمانەوێت لە بەرانبەر شەپۆلی هێرشی فەرهەنگی دوژمندا، شێوازی ژیان بەرەولای دروست و ئیسلامی بگەڕێنینەوە، تەنیا ڕێگاچارە فەرهەنگە.

ڕێبەری بە ئاماژە بە پێویستییەکانی ئەمڕۆی وڵات، ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵات تەیاربوونی گەنجانە بە چەکی شەڕی نەرم کە هەمان بەرزکردنەوەی بەهێزیی ڕۆحی و مەعنەوی گەنجان و ناساندنی دروستی حەزرەتی فاتمە و ئەهلی بەیتە بەوان.

 ئاماژەشیان بەودا کە بە بەرەکەتی ناساندنی ئەهلی بەیت، خۆڕاگری و تاقەت هێنانی گەلی ئێران لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکای دڕندە لەم دۆخە دژوارەدا بووەتە هۆی سەرسووڕمانی چاودێرانی جیهان.

News ID 31021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha