بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوی کران، وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەکرد، هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
ئیسپەر ڕاشیگەیاندووە کە "ئێمە لە پشتیوانیکردن و ڕاهێنانی پێشمەرگە بۆ روبەروبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین".
هاوکات مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە، هاوپەیمانێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.
Your Comment