بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، هێزەکانی هەواڵگریی عێراق ڕایانگەیاند کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا، توانیویانە گرووپێکی تیرۆریستی لە مووسڵدا بناسن و تێکی بشکێنن.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی سەربازیی عێراق ئەو ئۆپەراسیۆنەیان لە ناوچەی تەل ڕەمان لە حەمامی عەلیل لە مووسڵدا ئەنجام داوە.
لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی عێراقی توانیان هێرشی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی نەوتیی عەلاس لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین پووچەڵ کرانەوە.
تیرۆریستان لەو هێرشەدا بۆ چەندەمیان جار هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ناوچەیەیان لە تکریت داوە.
بۆچوونی ئێوە