AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٤ ١١:١٧

ئاکامی تاقی کردنەوەی کەسە گوماناوییەکان؛

ئەگەری بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان وەدرۆ خرایەوە

ئەگەری بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان وەدرۆ خرایەوە

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕایگەیاند: ئاکامی تاقی کردنەوەکانی کەسە گوماناوییەکان بە نەخۆشی کۆرۆنا، نێگەتیڤ بووە.

ئارەزوو فەلاحی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەسێکی خەڵکی کوردستان کە لە سەفەری هەندەران هاتبووەوە، بە هۆی ئەوەی کە گومانی نەخۆشی کۆرۆنای لەسەر بوو، کەوتە ژێر کاریگەری تایبەتی پزیشیکییەوە.

فەلاحی زیادی کرد: تاقی کردنەوەی ورد و بە شێوەی پێشکەوتوو لە سەر ئەو کەسە گوماناوییە ئەنجام بوو کە ئاکامەکە نەرێنی بوو.

ناوبراو سەبارەت بە ئاماری تووش بووان بە کۆرۆنا لە کوردستان وتی: تا ئێستا هیچ کەسێک لە کوردستان تووشی کۆرۆنا نەبووە و خەڵک نیگەرانی دەنگۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبن.

سەرپەرشتی پێوندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وتی: ئەگەری تووش بوون بە کۆرۆنا لە کوردستان زۆر کەمە و هەموو بنکەکانی چاوەدێری تەندروستی لە سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند چڕ بووەتەوە.

News ID 30997

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha