بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، شێخ موحەمەد حسێن موفتی گشتی قودس و فەلەستین بە ڕاگەیاندنی ئەو حوکمە وتی: هەر کەسێک کە لە گەڵ ڕێککەوتنی سەدەی پێوەندی هەبێت خەیانەتی بە خودا و پێغەمبەر، مزگەوتی ئەقسا، قودس و فەلەستین کردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: ڕێککەوتنی سەدە، مافی نەتەوەی فەلەستین لە ژیانی باش و لە ئاستی مرۆڤ لە ناو دەبات و بەشێکی پان و برینی خاکی فەلەستین کە بە خوێنی فەلەستینییەکان رەنگین بووە، دەداتە دەستی ئیسرائیل.
ناوبراو لە درێژەدا داوای لە جیهان کرد کە لە بەرانبەر ئەو دەست درێژییە بۆ سەر فەلەستین و پیرۆزییەکانی بوەستێت و ڕێگری بکەن لە بەڕێوە چوونی ئەو ڕێککەوتننامە زاڵمانە و پڕ لە جەنایەت و ڕەگەزپەرستییە.
بۆچوونی ئێوە