بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە وتەدانی پەرلەمانیی جەختی کرد: تورکیا دەبێ خێرا هێزەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە و رێگە بدا ئیرادەی خەڵکی ئەو وڵاتە چارەی خۆی بنووسێت.
بۆڵدان وێرای بیرهێنانەوەی دەنگی نەرێنی پارتەکەی بە پلانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جێگرکردنی هێز لە سووریا، ڕاشیگەیاند: ئەوانی دەنگی ئەرێنییان بەو پلانە دا، بەرپرسن لە قوربانییەکانی ئەوێ.
ئەو لێدوانانەی بۆڵدان لە کاتێکدایە کە ناکۆکیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە بابەتی ئەدلەبدا تەشەنەی سەندووە و پێکدادانی نێوان دوو وڵات بەردەوامە.
Your Comment