بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیئ مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "بغداد الیوم"، هادی عامری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە وردەکاریی داخوازیی ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری شەهیدی حەشدی شەعبی لە شەهید سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ نەچوونە عێراق بەر لە شەهیدکرانیان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکی لە نزیکی فرۆکەخانەی بەغدا، ڕایگەیاند: حاج مەهدی پێی ڕاگەیاندم کە حاج قاسم بەیانی دێتە عێراق؛ پێم وت نابێ بێت؛ موهەندیس لە وەڵامدا پێێ وتم کە ڕاگەیاندنی پەیامێکی ئاوا بە سولەیمانی دژوارە و منیش وتم پێی بڵێ کە حاج عامری ڕازی بەوکارە نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدر جەختی کرد: بە ئەبوومەهدیم وت کە ئاگادارنەکردنی سولەیمانی و پەشیمان نەکردنەوەی لەو سەفەرە خەیانەتە؛ لێێ تووڕە بووم و بە هۆی برایەتی نێوانمان ئەو بابەتە زۆر خەمباری کردم.
Your Comment