بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی، ڕێپێوانی ۲۲ ی ڕێبەندان لە کوردستان بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک بەڕێوە چوو.
بەشداربووان لە ئەو ڕێپێوانەدا بە وتنەوەی دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕێگا دیاری کراوەکان بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکە ڕۆیشتن.
شیاوی باسە ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ چل و یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی چلەی شەهید سەردار قاسم سولەیمانیش بوو.
پێش نوێژی هەینی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرمانداری سنە، بەرپرسان، پۆلیس و وەرزشوانان و هونەرمەندان، مامۆستایان لە ئەو ڕێپێوانە هاوهەنگاو لە گەڵ خەڵک بوون.
Your Comment