AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٠ ١٦:٢٠

بۆ بەرزایی ٢٥٠ کیلۆمەتریی زەوی؛

ئێران مانگیلەی "ناهیدی ١" بە مانگیلەبەری زولجەناح ڕەوانەی گەردوون دەکات

ئێران مانگیلەی "ناهیدی ١" بە مانگیلەبەری زولجەناح ڕەوانەی گەردوون دەکات

مانگیلەی مەخابراتی ناهیدی ١ بە مانگیلەبەری زولجەناح ڕەوانەی گەردوون دەکرێ و لە بەرزایی ٢٥٠ کیلۆمەتریی زەویدا جێگر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگیلەی مەخابراتی ناهیدی ١ کە بڕیارە لە بەرزایی ٢٥٠ کیلۆمەتریی زەویدا جێگر ببێ، بە مانگیلەبەری زولجەناح ڕەوانەی گەردوون دەکرێت.

لە ئێستا قۆناغی داڕشتن و ئامادەکردنی ئەم مانگیلەیە و مانگیلەبەری زولجەناح کۆتایی پێهاتووە و پێشبینی دەکرێ کە لە جۆزەردانی ساڵی ٩٩ی هەتاوی ڕەوانەی گەردوون بکرێت.

لەم پویوەندییەدا ڕێکخراوی گەردوونی ئێران بڕیارە مانگیلەکانی "پارسی ١ و ٢"، "زەفەری ٢" و "ناهیدی ٢" بۆ جێگربوون لە سووڕگەی سەروو ٥٠٠ کیلۆمەتریی ئاستی زەوی لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا ڕەوانەی گەردوون بکات.

News ID 30929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha