AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٠ ٠٩:٤٧

کەشوهەواناسی کوردستان ڕایگەیاند؛

ئەگەری ڕنووی بەفر لە داوێنی شاخە بەفرگرەکانی کوردستان

ئەگەری ڕنووی بەفر لە داوێنی شاخە بەفرگرەکانی کوردستان

سەرۆکی ئیدارەی پێشبینی کەشوهەواناسی کوردستان لە ئەگەری ڕنووی بەفر لە داوێنە بەفرگرەکانی کوردستان و گرفت لە هاتوچۆی جادەیی پارێز لە رۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام چارەخا وتیشی: نەخشەگەلی تەرازی مامناوەندی هەوا نیشاندەری درێژەی چالاکی و پاڵەپەستۆی داکردنی تا رۆژی سێ شەممەی ئەم حەوتەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە شەوی ڕابردووەوە (شەممە) تا ئەوڕۆ شایەدی چالاکی سیستەمی داکردن بە شێوەی بەفر و باران و هەڵکردنی با لە شارەکانی پارێزگا لە گەڵ دەرکەوتنی مژ و کەمبوونەوەی ئاسۆی بینین دەبین و لەمناوە بەرزاییەکان و ملەکان بەرەوڕووی کڕێوە و تۆف و بەندن.

سەرۆکی ئیدارەی پێشبینی کەشوهەواناسی کوردستان بیری هێنایەوە: لەوڕۆ بەدوا چالاکیی ئەو پاڵەپەستۆیە کەم دەبێتەوە، بەڵام داکردنی بەفر و کڕێوە کەم و زۆر تا سێ شەممە درێژەی دەبێت و تا کۆتایی ئەم حەوتەیە مامناوەندی گەرمای هەوا ١٠ تا ٢٠ پلەی سانتی گراد دادەبەزێت.

چارەخوا جەختی لەوەش کرد: بە هۆی هەڵکردنی بای توند، کڕێوە و دابەزینی ئاستی گەرما ئەگەری ڕنووی بەفر لە داوێنە بەفرگرەکانی کوردستان و گرفت لە هاتوچۆی جادەیی پارێز هەیە، هەر بۆیە جیهازتی زستانی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە رۆژانی داهاتوو پێویستە.

News ID 30920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha