گفتوگۆی بورل و پەمپێئۆ سەبارەت بە ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە ئێران و ڕێککەوتنی سەدە گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، جۆزێف بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تاران بوو، لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و هەروەها گەڵاڵەی ئاشتی نوێێ دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە فەلەستین ناسراو بە ڕێککەوتنی سەدە، گفتوگۆی کرد.

ئەمە یەکەم جارە کە ئەو بەرپرسە باڵای یەکێتی ئەورووپا دەچێتە واشنتۆن.

لە بەیاننامەی بڵاو کراو لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کە دوو بەرپرسەکە سەبارەت بە داهاتووی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، پێوەندی بازرگانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا و پێداویستی بەرپرسایەتی خستنە سەر ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە کردەوە ناسەقامگیرکارانەکانیان قسەیان کردووە.

بورل، پێشتر وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە هەوڵی ئیسرائیل بۆ خستنە سەری دۆڵی ئۆردۆن و بەشەکانی تری لای ڕۆژاوایی ڕووباری ئۆردۆن بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە، لە گەڵاڵەی پێشنیاریی دۆناڵد ترامپ بۆ چارەسەری کێشەی فەلەستین ڕەخنەی گرتبوو.

News Code 30913

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =