سێناتۆرەکانی ئەمریکا داوای داخستنی هەژماری بەرپرسانی ئێران لە تویتەر دەکەن

سێناتۆرە کۆماری خوازەکانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کارگێڕی کۆمپانیای تویتەر داوای داخستنی هەژماری بەرپرسانی ئێرانی لە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیوس، سێناتۆرە کۆماری خوازەکانی مەجلیسی سێنا شەوی پێنجشەممە بە ناردنی نامەیەک کە بە داهێنەری تێد کرۆز سێناتۆری دژە ئێرانیی ئەمریکا و بۆ کارگێڕی کۆمپانیای تویتەر پێک هێنرابوو، داوایان لە بەرپرسایەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بە بیانووی گەمارۆکانی ئێران، تەواوی هەژمارەکانی بەرپرسانی ئێران دابخات.

کۆماری خوازەکان بە پاگەندەی ئەوەی کە تویتەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی خستووەتە ژێر پێ، لە هەوڵدان کە بۆ بەڕێوە بردنی ئەو داواکارییەی خۆیان، کارتی گوشار بدۆزنەوە.

شیاوی باسە کە کۆمپانیای تویتەر هێشتا سەبارەت بە ئەو نامە قسەیەکی نەکردووە.

News Code 30908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =